شه‌پۆلێكى دیكه‌ى گه‌رما ڕوو له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شه‌پۆلێكى دیكه‌ى گه‌رما ڕوو له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

دەستەی کەشناسیی عێراقی پێشبینی ده‌كات، شه‌پۆلێكى دیكه‌ى گه‌رما هه‌رێمى كوردستان و عێراق بگرێته‌وه‌ و چه‌ند ڕۆژێك پله‌ى گه‌رما به‌ به‌رزى بمێنێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22/7/2021، دەستەی کەشناسیی عێراقیله‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، كه‌ شه‌پۆلێكى دیكه‌ى گه‌رما به‌ڕێوه‌یه‌، ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو 25/7/2021، پله‌ى گه‌رما له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق، به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ و سبه‌ى هه‌ینى كه‌مێك پله‌ى گه‌رما داده‌به‌زێت، به‌ڵام له‌ سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه‌، پله‌ى گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

دەستەی کەشناسیی عێراقی پێشبینی ده‌كات، تا ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو، پله‌ى گه‌رما به‌ به‌رزى بمێنێته‌وه‌.