له‌ سنوورى وه‌رتێ ده‌ست به‌سه‌ر سێ كیلۆگرام مادده‌ى هۆشبه‌ردا گیرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ سنوورى وه‌رتێ ده‌ست به‌سه‌ر سێ كیلۆگرام مادده‌ى هۆشبه‌ردا گیرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ سنوورى وه‌رتێ ده‌ستیان به‌سه‌ر سێ كیلۆگرام مادده‌ى هۆشبه‌ردا گرت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22/7/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "لە بەردەوامیی هەوڵەکانمان بۆ بنبڕکردن و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، ئه‌مڕۆ له‌ چالاكییه‌كدا له‌ سنوورى وه‌رتێ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، توانرا دەست بەسەر بڕی دوو کیلۆ و 500 گرام ماددەى هۆشبەر لە جۆری (تلیاك) و بڕی 500 گرام له‌ جۆرى (کریستاڵ)".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى سێ كیلۆگرام مادده‌ هۆشبه‌ره‌كه‌دا، تۆمه‌تبارێكیش به‌ ناوى (ع، و، س) كه‌ دانیشتووى هه‌رێمى كوردستانه‌، ده‌ستگیر كرا، پاشان په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆ كرایه‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ى به‌رده‌م دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ كراوه‌.