ڕێگای سەرەكیی كەمەربەندی سۆران دادەخرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕێگای سەرەكیی كەمەربەندی سۆران دادەخرێت

بەهۆی كاركردن بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەكانی ڕۆچوونی ڕێگای سەرەكیی كەمەربەندی سۆران، ڕێگاكە دادەخرێت و ڕێگایەكی دیكە بۆ هاتوچۆی شۆفێران دیاری دەكرێت.

موقەدەم موحسین تەحسین، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئاگاداری هاووڵاتییان و شوفێران دەكەینەوە، بەهۆی كاركردن بۆ دوورخستنه‌وه‌ى مەترسییەكانی ڕۆچوونی زەوی، لە كاتژمێر 7ی بەیانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌وه‌ 22/7/2021، ڕێگای كەمەربەندی پیشەسازیی سۆران دادەخرێت و هاتوچۆكردنى ئۆتۆمبێل له‌و ڕێگایه‌دا قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت".

داوا له‌ شۆفێران ده‌كات: "تا ئەو كاتەی چارەسەری ڕێگاكه‌ دەكرێت، ڕێگای شەقامی كاوە (حه‌ریق) لە شاری سۆران بۆ هاتوچۆكردن بەكار بهێنن.

ماوه‌یه‌كه‌ درزێكى گه‌وره‌ له‌ كه‌مه‌ربه‌ندى سۆران دروست بووه‌ و ڕۆژ له‌ دواى ڕۆژ، درزه‌كه‌ گه‌وره‌تر ده‌بێت، ئێستاش بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و به‌شه‌ى درزى بردووه‌، ڕێگاكه‌ له‌مڕۆوه‌ داده‌خرێت.