ئاسایشی هه‌ولێر: ته‌قه‌كان له‌ تاوانبارێكی هه‌ڵاتوو له‌ یاسا بوو نه‌ك گه‌شتیاران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئاسایشی هه‌ولێر: ته‌قه‌كان له‌ تاوانبارێكی هه‌ڵاتوو له‌ یاسا بوو نه‌ك گه‌شتیاران

 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی هه‌ولێر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌ باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرده‌وه‌ و ڕای گه‌یاند ڕووداوی ته‌قه‌كردن له‌ كه‌سێك بووه‌ كه‌ له‌ یاسا هه‌ڵاتووه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21/7/2021 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی هه‌ولێر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕای گه‌یاند: سەبارەت بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە سۆشیال  میدیا بڵاوبووه‌تەوە و وا باس دەکرێت کە ڕێگری لە هاتنی گەشتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق کراوە ، ئاگاداری هەموولایەک دەکەینەوە کەئەم رووداوە هیچ پەیوەندییەکی بە گەشتیارانەوە نەبووە.

ئاسایشی هه‌ولێر له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌، دووپاتی كردووه‌ته‌وه‌: رۆژی هەینی ڕێکەوتی 2021/7/16، مەفرەزەیەکی هێزەکانی ئاسایش لەسەر ڕێگای ( کەرکووک - هەولێر) بە مەبەستی دەستگیرکردنی تاوانبارێکی هەڵاتوو لە یاسا بەناوی (ا.ص.ا) ناچار بە تەقەکردن دەبن، "دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم رووداوە هیچ پەیوەندییەکی بە خوشک و برا گەشتیارانەوە نەبووە و هاتنی گرووپە گەشتیارییەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بە بێ گرفت بەردەوامە".

سه‌رنج خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش: لێکۆلینەوەکان سەبارەت بە رووداوەکە  بەردەوامە و هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە، کە هێزە کانمان لە ئەرکدان بۆ دابینکردنی کەشێکی ئارام و سەقامگیر بۆ گشت هاوڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست.