به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر، له باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌ك له چه‌ند په‌یج و سایتێك، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاند ئه‌و گرته ڤیدیۆیه هی پێشتره و رۆژانی جه‌ژن ڕووداوی وه‌ها نه‌بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر، له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێ: گرته ڤیدیۆییه‌ك له چه‌ند په‌یج و سایتێك بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه گوایه له رۆژانی جه‌ژندا ته‌قه له ئۆتۆمبێلێكی گه‌شتیارهه‌ڵگر ده‌كرێ، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌وه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه ناڕاسته و ڤیدیۆیه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رله‌ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ڕێكاری ئه‌منی ده‌رهه‌ق به چه‌ند كه‌سێك گیراوه‌ته به‌ر.
گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر دڵنیایی به هاووڵاتیان و گه‌شتیاران ده‌دا، كه ڕه‌وشی هه‌ولێر ئارامه و هێزه ئاسایشپارێزه‌كان هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئاسووده‌یی و سه‌لامه‌تی و پارێزگاریكردن له گه‌شتیاران و هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییانه‌یه كه له هه‌ولێردا ده‌ژین.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش: هێشتاش كاروانی گه‌شتیاران به‌رده‌وامن له هاتن به‌ره‌و هه‌ولێر و به پێی ئاماری به‌رده‌ست له دوو رۆژی جه‌ژندا 103 هه‌زار و 169 كه‌س گه‌شتیار روویان له هه‌ولێر كردووه.