ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان سلێمانی و كەركووك برینداربوونی دوو كەسی لێكەوتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان سلێمانی و كەركووك برینداربوونی دوو كەسی لێكەوتەوە

 بەرپرسی ڕاگه‌یاندنی تەندروستیی چەمچەماڵ ئاشكرای كرد، لە ئەنجامی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكێلێك لە سەر ڕێگای كەركوك ــ سلێمانی، دوو كەس بریندار بوون.

شەریف رەحیم، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی 7ی 2021، لە ئەنجامی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكێلێك لەسەر ڕێگای سه‌ره‌كیی كەركوك ــ سلێمانی و له‌ نزیك كۆمەڵگای گۆپاڵە، دوو گەنجی تەمەن 19 و 20 ساڵ برینداربوون، بەهۆی سەختیی برینی یەكێك لە بریندارەكانه‌وه‌، ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار له‌ سلێمانی كرا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: خێر ا لێخوڕینی شۆفێران هۆكاری رووداوەكە بووە