ژماره‌ی كۆتایی ده‌نگده‌رانی گشتیی عێراق په‌سه‌ند كرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژماره‌ی كۆتایی ده‌نگده‌رانی گشتیی عێراق په‌سه‌ند كرا

 ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران له‌ كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیڕاق، ژماره‌ى كۆتایی ده‌نگده‌رانى گشتیی عێراقی په‌سند كرد، كه‌ كۆى گشتییه‌كه‌ى بریتیه 24 ملیۆن و 290 هه‌زار و 99 ده‌نگده‌ر.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21/7/2021، ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران له‌ كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیڕاق، ژماره‌ى كۆتایی ده‌نگده‌رانى گشتیی عێراقی په‌سند كرد، كه‌ كۆى گشتییه‌كه‌ى بریتیه 24 ملیۆن و 290 هه‌زار و 99  ده‌نگده‌رن، كه‌ كارتى بایۆمه‌ترى درێژخایه‌ن و كورتخایه‌نیان هه‌یه‌ و  به‌هه‌مان شێوه‌ كۆى گشتیى ده‌نگده‌رانى له‌دایكبووى نوێى په‌سند كرد، كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى كۆى ده‌نگده‌رانى گشتى ئه‌ژمار كراون و ژماره‌یان بریتیه‌ له 988 هه‌زار و 435 ده‌نگده‌ر، كه‌ ڕێكه‌وتى له‌دایكبوونیان له‌ نێوان ساڵانى (2001،2002 و 2013)ـدایه‌.

له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌ كۆمسیۆن ژماره‌ى گشتیی ده‌نگده‌رانى تایبه‌تى ده‌سنیشان كرد، كه‌ بریتییه‌ له 195 هه‌زار و 853 ده‌نگده‌ر و به‌م شێوه‌ دابه‌ش كراون:

1- ئه‌وانه‌ى سه‌ربه‌ دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانن، ده‌توانن ته‌نیا به‌پێى كارتى بایۆمه‌تری درێژخایه‌ن ده‌نگ بۆ بازنه‌ى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكه‌ى خۆیان بده‌ن و كۆى گشتییان بریتییه‌ له‌ (75727) (حه‌فتا و پێنچ هه‌زار و حه‌وت سه‌د و بیست و حه‌وت هه‌زار) ده‌نگده‌ر و دابه‌شكراون به‌ سه‌ر (595) بنكه‌ و (2584) وێستگه‌ى ده‌نگدان.

2- ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ى كه‌ ئاواره ‌و په‌نابه‌رن ‌و ژماره‌ى كۆتاییان بریتییه‌ له ‌(120126) ده‌نگده‌ر و به‌ سه‌ر (86) بنكه ‌و (309) وێستگه‌دا دابه‌ش كراون و ده‌توانن له‌ شوێنى نیشته‌جێبوونى ئێستایان ده‌نگ بۆ بازنه‌ى ده‌نگدانى بنه‌ڕه‌تى خۆیان بده‌ن.