شارباژێر.. به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆوه‌ دوو كرێكارى ژینگه‌پارێز بوونه‌ قوربانى
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شارباژێر.. به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆوه‌ دوو كرێكارى ژینگه‌پارێز بوونه‌ قوربانى

 له‌ سنوورى قه‌زاى شارباژێرى سه‌ر به‌ پارێزگاى سلێمانى به‌هۆى وه‌رگه‌ڕانى ئۆتۆمبێلى كۆكردنه‌وه‌ى خاشاك، دوو كرێكار بوونه‌ قوربانى.

شاهۆ عوسمان، قایمقامى قه‌زای شارباژێڕ به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21/7/2021، له‌ سنوورى شاره‌وانیی سیته‌ك، شوفێرى ئۆتۆمبێلى كۆكردنه‌وه‌ى خاشاك له‌كاتى كاركردندا ئۆتۆمبێله‌كه‌ى وه‌رده‌گه‌ڕێت و به‌هۆیه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ست ‌دا".

گوتیشى: "شوفێره‌كه‌ ناوى (زاموا نه‌وزاد)ـه‌ و خه‌ڵكى شاره‌دێى عه‌ربه‌ته‌، له‌گه‌ڵ خۆیدا كرێكارێكى دیكه‌ش بریندار بووه‌ و له‌ ئێسته‌دا له‌نه‌خۆشخانه‌ى سلێمانى له‌ژێر چاودێریى ته‌ندوستیدایه‌".

No description available.

 

No description available.

 

No description available.

 

No description available.