له‌ ڕانیه‌ به‌هۆی شه‌ڕه‌چه‌قۆ و فیشه‌كه‌وه‌ پێنج كه‌س بریندار بوون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ڕانیه‌ به‌هۆی شه‌ڕه‌چه‌قۆ و فیشه‌كه‌وه‌ پێنج كه‌س بریندار بوون

 گوته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند، له‌ ناو شارى ڕانیه‌ له‌ ڕووداوێكى شه‌ڕكردندا، پێنج كه‌س بریندار بوون.

شۆڕش ئیسماعیل، گوته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، دووه‌م ڕۆژى جه‌ژنى قوربان، له‌ ناو شارى ڕانیه‌، به‌هۆى ده‌مه‌قاڵێى نێوان چه‌ند گه‌نجێكه‌وه‌، شه‌ڕ له‌نێوانیان دروست بووه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ پێنج كه‌س له‌ هه‌ردوو لایان بریندار بوون".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، برینداره‌كان شوێنه‌وارى چه‌قۆ و فیشه‌كیان به‌جه‌سته‌وه‌ دیاره ‌و له‌ ئێستادا له‌ژێر چاودێریى ته‌ندروستیدان".

ڕوونیشی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر بڕیارى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ و پێی مادەی ٤۱۳ لە یاسای سزاكانی عیراقی، فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ ته‌واوى برینداره‌كان و ئه‌وانه‌شى كه‌ له ‌دواى شه‌ڕه‌كه‌ هه‌ڵهاتوون، ده‌رچووه‌ و په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.