ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی هه‌ولێره‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی هه‌ولێره‌وه‌

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی هاوه‌ڵیی تووشبوانی كۆرۆنا ده‌كه‌ن، ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێگری به‌ چه‌ند خاڵ و ڕێنوێنییه‌كه‌وه‌ بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21/7/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، له‌ ئاگادارییه‌كدا، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی هاوه‌ڵیی تووشبوانی كۆرۆنا له‌ سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ركردن ده‌كه‌نه‌وه‌، بۆ سەلامەتی و دووربوونیان له‌ کێشەوگرفت و پاراستنی گیانی خۆیان و خانەواده‌كانیان، دەبێت ئەم ڕێنوێنییانە پەیڕەو بکەن:

1-  دەبێت تەنیا یه‌ك هاوڵ لەگەڵ نەخۆش بێت.

2- سەردانیکردنی نەخۆش بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

3- گۆڕینی هاوەڵی نەخۆش سێ ڕۆژ جارێک دەبێ، بەپێی ڕێنوێنییەکانی خۆپارێزی.

4- جگەرەکێشان لە نێو نەخۆشخانە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

5- بردنی کەلوپەلی کارەبایی بە هەموو شێوەیەک قەده‌غەیە وەکوو هیتەر، چاپەستی کارەبایی و هیتر

6- هاوەڵی نەخۆش دەبێت پابەندی ڕێنوێنیی پزیشک و نەخۆشخانە بێت، بەبێ پرس دەستکاری کەلوپەل و ئامێرە پزیشکییەکان نەکات، تەنیا لە ڕێگەی پزیشک یان کارگێڕیی نەخۆشخانەوه‌ نەبێت.

7- پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەران لەخزمەتی ئێوەدان، پێویسته ڕێز لە ئەرک و خزمەتگرتنیان بگیرێت.

8- پاراستنی کەلوپەلی نەخۆشخانە و پاک و خاوێنی نێو نەخۆشخانە ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتیمانییە.