تیمه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی كاره‌بای هه‌ولێر محاویله‌یه‌كی سه‌ره‌كییان دوای گڕگرتنی به‌كار خسته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تیمه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی كاره‌بای هه‌ولێر محاویله‌یه‌كی سه‌ره‌كییان دوای گڕگرتنی به‌كار خسته‌وه‌

 

له‌ ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ نزیك محاویله‌ی ژماره‌ یه‌كی وێستگه‌ی گۆڕینی ڤۆڵتییه‌ ی132/33/11 كه‌ی ڤی پارك 6 فیده‌ری 11 كه‌ی ڤی به‌هۆی سووتانی كێبله‌كانیان، له‌كاركه‌وتن، به‌ڵام تیمه‌كانی ئه‌ندازیاری و چاككردنه‌وه‌ی كاره‌بای هه‌ولێر به‌ماوه‌یه‌ك كه‌م به‌گه‌ڕیان خسته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای هه‌ولێر له‌ په‌یجی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوی كرده‌وه‌: كاتژمێر 02:30ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21/7/2021، له‌ ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ نزیك محاویله‌ی ژماره‌ یه‌كی وێستگه‌ی گۆڕینی ڤۆڵتییه‌ ی132/33/11 كه‌ی ڤی پارك 6 فیده‌ری 11 كه‌ی ڤی به‌هۆی سووتانی كێبله‌كانیان، له‌كاركه‌وتن، دوای كوژاندنه‌وه‌ی ده‌موده‌ستی ئاگره‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ و كارمه‌ندانی وێستگه‌كه‌، كه‌ نه‌هێڵرا زیان به‌ محه‌ویله‌كه‌ بگات، ئه‌ندازیاران و تیمه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی وێستگه‌كان و كێبله‌كان به‌سه‌رپه‌رشتی و ئاماده‌بوونی حوسێن حه‌مه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر ده‌ستكرا به‌به‌كارخستنه‌وه‌ی محاویله‌ی ژماره‌ یه‌كی وێستگه‌كه‌ و ته‌حویل كردنی 6 فیده‌ره‌كه‌ی كه‌ كێبله‌كانیان سووتاوه‌ بۆ سه‌ر محه‌ویله‌كانی دیكه‌ی وێستگه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان بێ كاره‌با نه‌بن، له‌هه‌مان كاتدا تیمه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی كێبله‌كان به‌رده‌وامن له‌ چاككردنه‌وه‌ی كێبله‌كان

May be an image of one or more people and outdoors

May be an image of 2 people, people standing and outdoors

 

May be an image of 3 people, people standing and outdoors

May be an image of 2 people and outdoors

May be an image of 1 person, standing and outdoors

 

May be an image of standing, outdoors and text that says 'REDMI NOTE 9S ALQUAD CAMERA'

 

May be an image of outdoors