له‌ سلێمانی چوار شوێنی بازرگانی داخران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ سلێمانی چوار شوێنی بازرگانی داخران

 به‌هۆی سه‌رپێچی و گوێنه‌ده‌رییه‌وه‌، له‌ سلێمانی له‌ دووه‌م رۆژی جه‌ژندا چوار شوێنی بازرگانی داخران.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21/7/2021، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ سۆران عه‌بدولغه‌فور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی و لیژنەکانی چاودێریی بازرگانی، بە هاوبەشی لەگەڵ لیژنە هاوبەشەکانی قائیقامیەتی سلێمانی، لە دووەم ڕۆژی جەژن سەردانی شەقامی سالم و شەقامی سەرەکیی سەرچناریان كردووه‌ و  لە ئەنجامی پشکنین و چاودێریی دوکانەکانی ئەو سنوورەدا، چوار شوێن داخران، ئه‌وه‌ش بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنوێنییەکانه‌وه‌.