د. سه‌باح هه‌ورامی: له‌ سلێمانی كۆرۆنای ده‌لتا له‌ ته‌شه‌نه‌كردنێكی خێردایه
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

د. سه‌باح هه‌ورامی: له‌ سلێمانی كۆرۆنای ده‌لتا له‌ ته‌شه‌نه‌كردنێكی خێردایه

 به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی سلێمانی، هۆشداریی له‌ بڵابوونه‌وه‌ی خێرای كۆرۆنای جۆری ده‌لتا ده‌دا و ڕای ده‌گه‌یه‌نێ له‌ 24 كاتژمێردا هه‌شت كه‌س به‌و هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21/7/2021، د. سه‌باح هه‌ورامی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی، له‌ په‌یجی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌: کۆرۆنای جۆری دەلتا لە سلێمانی لە تەشەنەکردنێکی خێرادایە و لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا هەشت تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.