نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا

 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان ئه‌نجام دا و له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و یۆنانه‌وه‌ گفتوگۆیان كرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21/7/2021، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ كیریاكۆس میتسۆتاكیس، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان ئه‌نجام دا و له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ تویتێكدا ڕای گه‌یاند: خۆشحاڵ بووم بە ئەنجامدانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی یۆنان، کیریاکۆس میتسۆتاکیس.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: گفتوگۆمان له‌بارەی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و یۆنان و هەماهەنگی نێوانمان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە كرد.

No description available.