پۆلیسى ڕاپه‌ڕین: له‌ قه‌ڵادزێ سێ كه‌س به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى TNT بوونه‌ قوربانى
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پۆلیسى ڕاپه‌ڕین: له‌ قه‌ڵادزێ سێ كه‌س به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى TNT بوونه‌ قوربانى

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ كاتى هه‌ڵكه‌ندنى بیرى ده‌ستى له‌ قه‌ڵادزێ، سێ كه‌س به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى TNT بوونه‌ قوربانى.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21/7/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى ڕاپه‌ڕین، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "کەمێک پێش ئێستا تەرمێک بەناوی (م، س، ح) لەدایکبووی ساڵی 1988 دانیشتووی گوندی سەیدئه‌حمەدان، لەگەڵ دوو برینداری دیكه‌ گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ کە لە کاتی هەڵکەندنی بیری دەستی ویستوویانە TNT بەکار بهێنن و دەستبەجێ پێیاندا تەقیوەتەوە".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: "ئەو کەسەی گیانی لەدەست داوە، لە کاتی تەقینەوەکەدا کوڕێکی بریندار بووە، کە تەمەنی هه‌شت ساڵە، لەگەڵ مێرمنداڵێکی دیكه‌ کە تەمەنی 16 ساڵە و بە ڕۆژانە ئیشی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ كردووه‌، كه‌ گیانى له‌ده‌ست داوه‌".

پۆلیسى ڕاپه‌ڕین باسى له‌وه‌ش كردووه‌، قوربانییەکان وەستای هەڵکەندنی بیر بوون و لە کاتی کارکردن بۆ خاوەن باخێک، TNTیان بەکار هێناوە، بە گوتەی خاوەن باخەکەش "ئەوانی بە کرێ گرتووە تا بیری دەستی بۆ هەڵکەنن، بەڵام لەناو بیرەکە گەیشتوونەتە شاخ و ویستوویانە بە سوودوەرگرتن لە TNT، شاخەکە بشکێنن، بەڵام پێیاندا تەقیوەتەوە".

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ڕوونیش كراوه‌ته‌وه‌، باری تەندروستیی بریندارەکان جێگیرە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.