له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌زار و 78 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌زار و 78 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات کە له‌ هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌ هه‌زار تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌ 21/7/2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)دا بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌زار و 78 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 11 كه‌سى دیكه‌ش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، 723 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.

 

ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٥١١ )
١. پشکنین: ( ٦٨٤٩ پشکنینی نوێ)
• ( ٢٤٥٧) هەولێر
• ( ٨٦٨) سلێمانی
• ( ٣٢٥٢) دهۆك
• ( ٠) هەڵەبجە
• ( ٢٧٢) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: ( ١٠٧٨ تووشبووی نوێ)
• ( ٣٦٠) هەولێر
• ( ١٠٧) سلێمانی
• ( ٦١١) دهۆك
• ( ٠) هەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ٧٢٣ چاکبوون)
• ( ١١٠) هەولێر
• ( ٢٥٢) سلێمانی
• ( ٣٢٥) دهۆك
• ( ٥) هەڵەبجە
• ( ٣٠) گەرمیان
• ( ١) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( ١١ مردن)
• ( ٥) هەولێر
• ( ١) سلێمانی
• ( ٤) دهۆك
• ( ١) هەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:
کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٣١٧٦٨٤ (٧٩٦٧٧١ هەولێر، ٥٧٩٠٥٢ سلێمانی، ٩٢٥٣٧٨ دهۆك، ١٦٤٨٣ هەڵەبجە)
تووشبوون ٢٠٨٠٠٠ (٦١٨٦٠ هەولێر، ٦٧٧١١ سلێمانی، ٧٤٥٤٧ دهۆك، ٣٨٨٢ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٨٨٧٨٠ ( ٥٥٤٨٤ هەولێر، ٦٠٢٧١ سلێمانی، ٦٩٣٧١ دهۆك، ٣٦٥٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٤٥٩٤ (٥١٢١ هەولێر، ٥٣٢٣ سلێمانی، ٤٠٧٦ دهۆك، ٧٤ هەڵەبجە)
مردن ٤٦٢٦ (١٢٥٥ هەولێر، ٢١١٧ سلێمانی، ١١٠٠ دهۆك، ١٥٤ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢١ی تەمووز ٢٠٢١