ڕاگه‌یاندراوى ته‌ندروستیی هه‌ولێر له‌باره‌ى ته‌رخانكردنى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى ڕۆژئاوا بۆ چاره‌سه‌رى تووشبوانى كۆرۆنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕاگه‌یاندراوى ته‌ندروستیی هه‌ولێر له‌باره‌ى ته‌رخانكردنى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى ڕۆژئاوا بۆ چاره‌سه‌رى تووشبوانى كۆرۆنا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى ڕۆژئاواى هه‌ولێر تایبه‌ت كرایه‌وه‌ به‌ چاره‌سه‌ركردنى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21/7/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، دواى زیادبوونى ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا، نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى ڕۆژئاواى هه‌ولێر تایبه‌ت كرایه‌وه‌ به‌ چاره‌سه‌ركردنى تووشبوانى كۆرۆنا.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، بۆ مەبەستی ئامادەکاری و دابینکردنی ئامێر و پێداویستیی پزیشکی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەولێر، بەشی ئامێر و پێداویستیی پزیشکی ڕاسپارد بۆ دابینکردن و گواستنەوەی ئەو ئامێرانەی کە پێویستن بۆ چارەسەری تووشبوانی کۆرۆنا بۆ فریاکەوتنی ڕۆژئاوا.

ئه‌مه‌ دووه‌مین جاره‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى ڕۆژئاواى هه‌ولێر تایبه‌ت ده‌كرێت به‌ چاره‌سه‌ركردنى تووشبوانى كۆرۆنا، مانگى ڕابردوو نه‌خۆشخانه‌كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بارى ئاسایی خۆى و پێشوازیی له‌ نه‌خۆش و حاڵه‌ته‌ كتوپڕه‌كان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا جارێكى دیكه‌ تایبه‌ت كرایه‌وه‌ به‌ چاره‌سه‌ركردنى تووشبوانى په‌تاكه‌.