كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لەبارەی ئاو دڵنیایی دەدرێتە دانیشتوانی هەولێر

بەڕێوەبەری ئاو و ئاوه‌ڕۆى هەولێر لەبارەی گرتنەوەی ئاوی ئیفرازەکان، دڵنیایی بە دانیشتوانی شاره‌كه‌ دەدات.

زەردەشت عەبدولخالق، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بەهۆی شێلووبوونی ئاوی زێی گەورە، پڕۆژی ئاوی ئیفرازەکان بە ناچاری گیراونەتەوە".

ئەوەشی خستە ڕوو كه‌ پێویست بە نیگەرانی ناکات و بابەتەکە ئاساییە و بۆ چەند کاتژمێرێکە، گوتیشی: "بابەتەکە پەیوەندی بە شکانی بۆری و کێشەی ته‌کنیکی نییە، بەڵکوو چەند کاتژمێرێک ئاو دەگیرێتەوە، تاوەکوو شێلووی ئاوەکە دادەبەزیت، دواتر ئاو بۆ پڕۆژەکانی ئیفراز دەگەڕێتەوە".

بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر پێشبینی ده‌كات بۆ کاتژمێر 9ی ئەمشەو ئاستی شێلوویی ئاو کەم ببێتەوە و بتوانن ئاو بەربدەنەوە.

شەوی ڕابردوو لە ئاگادارینامەیەکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر بڵاوی کردەوە: "بەهۆی بارانبارینیکی زۆر لە حاجی ئۆمەران و سنوورەکانی دەوروبەری، کە دەکەوێتە سەر زێی گەورە، ئاو شێلوو دەبێت و دەبێتە هۆی گرتنەوەی ئیفرازەکان، داواکارین دەست بە ئاوه‌وە بگرن، تا چارەسەر دەکرێت".