كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

گەڕى چواره‌مى گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان ئەمریکا و عێراق بەڕێوە دەچێت

وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەیشتە ئەمریکا و گەڕێکی دیکەی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان ئەمریکا و عێراق بەڕێوە دەچێت.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، بە مەبەستی بەشداریکردن لە گەڕی چوارەمی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق، کە بڕیارە 23/7/2021 بەڕێوە بچێت، گەیشتە ئەمریکا.

بڕیار وایه هەفتەی داهاتوو مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی واشنتن بکات و 26/7/2021 لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆ ببێتەوە.

پێشتر بەیان سامی عەبدولرەحمان، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن ڕاى گه‌یاندبوو: "نوێنەری هەرێمی کوردستانیش بەشداریی دیالۆگی ستراتیژیی عێراق و ئەمریکا دەکات".

لەلایەکی دیکەوه‌، نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامه‌نووسیدا باسى له‌وه‌ كردبوو: "کۆتایی ئەم هەفتەیە دیالۆگی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکا لەبارەی مانەوە، یان کشانەوەی هێزەکانمان بەڕێوە دەچێت".