به‌ڤیدیۆ.. ئه‌له‌ند حازم و ڕۆمى هه‌ركى گۆرانییه‌كى دوێتیان بڵاو كرده‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڤیدیۆ.. ئه‌له‌ند حازم و ڕۆمى هه‌ركى گۆرانییه‌كى دوێتیان بڵاو كرده‌وه‌

ئه‌له‌ند حازم و ڕۆمى هه‌ركى، گۆرانیبێژانى كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپى گۆرانیی خۆیان، كه‌ به‌ شێوه‌ى دوێته‌، بڵاو كرده‌وه‌.

شه‌وى ڕابردوو 20/7/2021، به‌ بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى قوربان، ئه‌له‌ند حازم و ڕۆمى هه‌ركى، ڤیدیۆ كلیپێكى نوێى گۆرانیی خۆیان، به‌ شێوه‌ى دوێت و به‌ ناوى (خۆشمێر)، له‌ ماڵپه‌ڕى ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌و دوو گۆرانیبێژه‌، خاوه‌نى چه‌ندین گۆرانی و كلیپن، كلیپه‌كانیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكى زۆریان هه‌یه‌، ئه‌و كلیپه‌ى ئێستاش، دووه‌مین كلیپى دوێتی ئه‌له‌ند و ڕۆمییه‌، كلیپه‌ دوێته‌كه‌ى دیكه‌یان به‌ ناوى (لاوكێ من) بوو و تا ئێستا زیاتر له‌ 20 ملیۆن بینه‌رى له‌ یوتیوب هه‌بووه‌.