کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستانی بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 20/7/2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ پارێزگاکانی هه‌ولێر و کەرکووک ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها لە پارێزگاکانی دهۆک و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ ئاسمان ساماڵ و کەمێک پەڵە هەور ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە سبەی چوارشەممە له‌ هه‌ولێر و کەرکووک ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها لە پارێزگاکانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و دهۆکیش ئاسمان ساماڵ و کەمێک پەڵە هەور ده‌بێت.