تەندروستیی هەولێر چەند ڕێنوێنییەکی بۆ ڕۆژانی جەژن بڵاو کردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەندروستیی هەولێر چەند ڕێنوێنییەکی بۆ ڕۆژانی جەژن بڵاو کردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتیی تەندروستیی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە و لە یەکەم ڕۆژی جەژندا بە مەبەستی هۆشیاکردنەوەی هاووڵاتییان لە ڕۆژانی جەژن، چەند ڕێنوێنییەکی تەندروستیی بڵاو کردووەتەوە.

لەمبارەوە ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 20/7/2021 لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە: "بە پابەندبوونت بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڕۆژانی جەژن، خۆت وخۆشەویستان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزە".

دەقی ڕێنوێنییەکان:

هاووڵاتیی خۆشەویست!

لە ڕۆژانی جەژندا پەیڕەوی ئەم خاڵانە بکە:

۱. پابەندبوونت بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڕۆژانی جەژن، بۆ ئەوەی خۆت و خۆشەویستان لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بپارێزی.

۲. دوور کەرەوە لە شوێنی داخراو.

۳. ماسک ببەستە و مادەی پاکەرەوە بەکار بهێنە.

٤. ڕۆژانە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەبیر خانەوادەکات بهێنەوە.

٥.لە ئێستادا دۆخەکە مەترسیدارە، بۆیە پێویستە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەی.

٦. لەکاتی چوونت بۆ مزگەوت، ماسک ببەستە و بەرماڵی تایبەت بەخۆت لەبیر نەکەی.