وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون کە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە چەند ڕێنوێنییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاو کردووەتەوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی كردووه، داوای کردووە پارێزگاكان و سه‌رپه‌رشتیارانی ئیداره سه‌ربه‌خۆكان له مه‌ترسیی نه‌خۆشی "تای خوێنبه‌ربوون" ئاگادار بكرێنه‌وه، كه چه‌ند حاڵه‌تێك له شاره‌كانی عێراق تۆمار كراوه.
له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه، له‌به‌ر مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون "الحمی النزفیة"، پێویسته ره‌چاوی رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بكرێت، كه باشترین شوێنی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵی قوربانی سه‌ربڕخانه فه‌رمییه‌كانن، نه‌وه‌ك ماڵ و كۆڵانه‌كان، چونكه له سه‌ربڕخانه‌كان ره‌چاوی هه‌موو مه‌رجه‌كانی پاكوخاوێنی كراوه و له‌ژێر چاودێریی راسته‌وخۆی پزیشیكیی ڤێترنه‌ری ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌درێت.
لە نووسراوەکەدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كراوە: "پێویسته له كاتی سه‌ربڕین و وردكردنی گۆشته‌كهدا ره‌چاوی پاكوخاوێنیی كه‌سێتی بكرێت، وه‌ك ده‌ستشووشتن به ئاو و سابوون پێش ئه‌و كاره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه‌ره‌سته‌ی خۆپارێزی وه‌ك به‌ستی ماسك و په‌نجه‌وانه و به‌روانكه‌ی نایلۆن و جزمه (پێڵاوی پلاستیكی) به‌كار بێت، تا رێگری له بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون بكرێت".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روونیشی كردووهتە‌وه: "ده‌بێت گۆشته‌كه بخرێته ناو نایلۆنی پاك و به‌كارنه‌هاتوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێویسته بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ناو ساردكه‌وه بپارێزرێت به‌ر له‌وه‌ی دابه‌ش بكرێت، چونكه پله‌ی گه‌رمیی زۆر به‌رزه و ده‌بێته هۆی تێكچوونی گۆشته‌كه".
روونیش كردهووەتەوە: "نابێت پاشماوه‌ی ئاژڵه سەربڕاوه‌كان فڕێ بدرێته شوێنه گشتییه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی، بۆیه ده‌بێت به‌پێی رێنامییه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و كشتوكاڵ له‌ناو ببرێت".