هەولێر.. نرخی بەنزین دابەزێندرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەولێر.. نرخی بەنزین دابەزێندرا

قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر رایدەگەیەنێت، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان نرخی بەنزینی لە ژمارەیەک بەنزینخانەی ھەولێر دابەزاند بۆ 660 دیناری عێراقی.

نەبەز عەبدولحەمید, قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر بە (باسنیوز)ی راگەیاند: لە 27 بەنزینخانەی ھەولێر نرخی لیترێك بەنزین کرایە 660 دیناری عێراقی.

نەبەز عەبدولحەمید هەروەها رایگەیاند: حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە كەمكردنەوەی باج و رێگەدان بە ھاوردەكردنی بەنزین، كار بۆ دابەزینی نرخی بەنزین و باشتركردنی كوالێتیەكەی دەکات.