هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەم دەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەم دەبێتەوە

ئیدارەی وزەی ئەمریکا بڕی هاوردەی نەوت ئاشکرا دەکات و دەردەکەوێت بڕی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەو وڵاتە کەم بووە.

ئەمڕۆ شەممە 18-7-2021، ئیدارەی وزەی ئەمریکا بڕی هاوردەی نەوتی لە وڵاتانەوە بۆ وڵاتەکەی، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، ئاشکرا کردووە، کە لە هەشت وڵاتەوە پێنج ملیۆن و 135 هەزار بەرمیل بووە.

زانیارییە بڵاوکراوەکانی ئیدارەکە ئاماژە بەوە دەکەن، کە لە هەفتەی رابردوودا، تێکڕای رۆژانەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی پێشووتر کەمتر بووە.

هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا:

- سێ ملیۆن و 480 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کەنەدا

- 648 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە مەکسیک

- 347 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە سعودیە

- 187 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە نایجیریا

- 182 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە عێراق

هەفتەی پێشتر 229 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بوو

- 140 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کۆڵۆمبیا

- 95 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە ئیکوادۆر

- 74 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە رووسیا