لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێک دژی سیاسەتەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەڕێوە دەچێت.
نەورۆز بژۆ، چالاکوانی رۆژئاوای کوردستان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە: خۆپیشاندانەکە ئەمڕۆ شەممە 17-7-2021 لە بەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری دۆسڵدۆرڤ لە ئەڵمانیا، بەڕێوە دەچێت.
بڕیارە خۆپیشاندەران لە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕل تا کاتژمێر 3 لە ناوچەی (Bertha-von-suttner-platz)ی شاری دۆسڵدۆرڤ، دژایەتیی خۆیان بۆ سیاسەتەکانی پەکەکە بە گشتی و سیاسەتەکانی ئەو حزبە لە رۆژئاوای کوردستان، دەرببڕن.
نەورۆز بژۆ داوای شکاندنی تەوقی ئەو ترسە دەکات، کە پەکەکە لە دڵ و دەروونی خەڵکدا دروستی کردووە.