بەوێنە.. ژینگەدۆستانی رواندز ئاو بۆ باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان دەبەنە چیای هەندرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. ژینگەدۆستانی رواندز ئاو بۆ باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان دەبەنە چیای هەندرێن

چیای هەندرێن چیایەکی گەورە و بەربەرینە، لەهەمانکاتدا، سەرەڕای لەوەڕی زۆر و باڵندە و ئاژەڵی کێویی زۆر، چیایەکی زۆر وشک و بێ ئاوە. بۆیە وەک ئەرکێکی مرۆیی، ژینگەدۆستانی شارۆچکەی رواندز چەند گۆمێکی ئاو لەو چیایە دروست دەکەن و هەفتانە پڕیان دەکەن لە ئاو، بۆ ئەوەی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان لێی بخۆنەوە.

ئەمساڵ کەمبارانی و وشکەساڵی کاریگەریی گەورەی هەبووە لەسەر وشکبوونی کانیاو و سەرچاوە ئاوییەکان لە ناوچە شاخاوییەکان و شوێنە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی، باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان وەک پێویست ئاوی خوردنەوەیان دەست نەکەوێت.