به‌ڤیدیۆ.. دینا و ئیدریس ساڵح گۆرانییه‌كى دوێتیان بڵاو كرده‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڤیدیۆ.. دینا و ئیدریس ساڵح گۆرانییه‌كى دوێتیان بڵاو كرده‌وه‌

دینا و ئیدریس ساڵح، گۆرانیبێژانى كورد، گۆرانییه‌كى نوێى خۆیان به‌شێوه‌ى ڤیدیۆ كلیپ و دوێت، به‌ ناوى (نێرگز نێرگز) بڵاو كرده‌وه‌.

گۆرانییه‌كه‌ فۆلكلۆره‌ و هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر به‌ شێوازێكى نوێ كارى میوزیكى بۆ گۆرانییه‌كه‌ كردووه‌ته‌وه‌، ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.

دینا خاوه‌نى چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپى گۆرانییه‌، هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر كاره‌ هونه‌رییه‌كانى بۆ ده‌كات، كلیپه‌كانیشى بینه‌رێكى زۆریان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌یه‌.