كتێبی (پێوەرەكانی ڕەخنەی شیعر لە ئەدەبی كوردیدا) چاپ و بڵاو کرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كتێبی (پێوەرەكانی ڕەخنەی شیعر لە ئەدەبی كوردیدا) چاپ و بڵاو کرایەوە

كتێبی (پێوەرەكانی ڕەخنەی شیعریی لە ئەدەبی كوردی، كرمانجیی خواروو ١٩٧٠ – ١٩٩٠) لە نووسینی د. سەعید محەمەد بەرزنجی چاپ و بڵاو كرایەوە.

كتێبی (پێوەرەكانی ڕەخنەی شیعری لە ئەدەبی كوردیدا، كرمانجی خواروو (١٩٧٠ -١٩٩٠) كتێبكە کە رەحنە ئەدەبییەكانی بەپێی پێوەر لە شیعری كوردیدا دیاری کردووە.

د. سەعید محەمەد بەرزنجی نووسەر و ئامادە كاری پێوەرەكانی ڕەخنەی شیعری لە ئەدەبی كوریدا بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەم كتێبەدا هەوڵێكی ڕەخنەیی بۆ دیاریكردنی ڕەخنەی ئەدەبی بەپێی پێوەرە ڕەخنەییەكان، هەوڵێکە کە ئایا ئەوەی تا ئێستا بەناوی ڕەخنەوە لەنێو ئەدەبی كوردیدا هەبووە، بەپێی چ پێوەرێكی ڕەخنەیی نووسراون؟ بێگومان ڕەخنە هەر لە سەردەمی یۆنانییەكانەوە بەپێی پێوەرە ڕەخنەییەكان كاری كردووە و بەبێ ڕەچاوكردنی پێوەری ڕەخنەییش، دەقی ئەدەبی بەردەم نایەت".

گوتیشی: "ئەم كتێبە كاری لەسەر ئەو دەقە شیعرتییانە کردووە کە لە ساڵانی (١٩٧٠ -١٩٩٠) نووسراون و هەوڵێكیشە بۆ كردنەوەی دەروازەیەكی نوێ لەبەردەم ڕەخنە و ڕەخنەگری كورددا، خستنەڕووی چەند دیدێكە كە ئاسۆی بەردەم ڕەخنەگران و نووسەران فراوانتر دەكات"

د. سەعید محەمەد بەرزنجی ڕاشی گەیاند: "ئەم كتێبە بە تیراژی ٥٠٠ دانە لە دووتوێی ٣٩٠ لاپەڕە چاپ کراوە و کاری دیزاینی بەرگی ئیبراهیم ساڵح كردوویە و دیزاینی ناوەڕۆكەکەشی لەلایەن ڕێكاو وشیارەوە كراوە".