بۆچی کابووس دەبینین؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

کابووسی شەوانە یەکێکە لەو حاڵەتە ناخۆش و نەخوازراوانەی، کە جاروبار لە درەنگانی شەودا تووشی مرۆڤ دەبێت و دەبێتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ.

لەڕاستیدا بینینی کابووسی شەوانە بۆ هەندێک هۆکار دەگەڕێتەوە، پزیشکان و پسپۆڕان سەبارەت بەم بابەتە لە گۆڤاری تەندروستیی (سێو) ئاشکرای دەکەن: زیادەڕۆییکردن لە خواردنی خۆراکی چەور لە درەنگانی شەو، گۆڕانی کیمیایی (میتابۆلیسم) مەوادی خۆراکی لەناو لەشدا چالاک دەکات، هاوکات سیگناڵەکانی مێشکیش لەباتی ئەوەی پشوو بدەن دەوروژێن و فەرمانیان پێ دەدرێت، بەمەش چالاک دەبن و لەم حاڵەتەدا مێشک وەکوو پێویست ئارام نییە و پشوو نادات، لە حاڵەتی وادا مرۆڤ کابووس دەبینێت.