ئەم کارانە بکە تا هەست بە گەرما نەکەی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەم کارانە بکە تا هەست بە گەرما نەکەی

 

لە وەرزی هاوین، یاخود ئەو رۆژانەی پلەی گەرما بەرزە، پێویستە بە هەندێک کار رێگری بکەی لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جستەت، بۆ ئەوە کەمتر هەست بە گەرمای تاقەتپڕووکێنی هاوین بکەی.

شارەزایان و پزیشکان لە پێگەی فەرمیی (تەندروست بە) ئاشکرای دەکەن: خواردنەوەی ئاوی زۆر سارد هیچ کات جەستەت فێنک ناکاتەوە، بەپێچەوانەوە، لەشت ئارەقی زیاتر دەکات. بۆ ئەوە تینوویەتیت بشکێت و پلەی گەرمای جەستەت بە شێوەیەکی ئاسایی دابەزێت، پێویستە سوود لە خواردنەوەیەکی گەرم وەربگری و هیچ کات ئاو یاخود خواردنەوەی زۆر سارد نەخۆیتەوە، وا باشترە لە وەرزی هاویندا بیبەری تێژ نەخۆی و بە گشتی پارێز لە خواردنی زۆر تیژ بکە، چونکە سروشتی ئەم خۆراکانە گەرمن و کاریگەرییان هەیە لەسەر زۆربوونی پلەی گەرمای جەستەت.

خواردنەوەی ئاوی میوە، بەتایبەت ئاوی گێزەر بۆ وەرزی هاوین و رۆژانی گەرمی هاوینی زۆر پێویستە، چونکە ئاوی جەستە دەستەبەر دەکات، تینوویەتی دەشکێنێت و بەهۆی ڤیتامینەکانیەوە لە زیانەکانی خۆر دەتپارێزێ.

لە وەرزی هاویندا هەوڵ بدە ئەو پۆشاکانە لە بەر بکەی، کە قوماشەکەیان گونجاو و نەرمە (لۆکە). پێویستە لە وەرزی گەرما زیاتر گرنگییی بە پاک و خاوێنی لەشت بدەی و هەوڵ بدە لەشت لە مووە زیادەکان پاک بکەیتەوە، چونکە مووی زیادەی جەستە هۆکارێکی ترە بۆ ئەوەی زیاتر هەست بە گەرما بکەی و پلەی گەرمیی جەستەت بەرز ببێتەوە.