لە گەرمادا خواردنی قورس مەخۆ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە گەرمادا خواردنی قورس مەخۆ

 

بەگوێرەی زانیاریی پسپۆڕان و شارەزایانی بواری خۆراک، هەندێک لە خواردنەکان بۆ وەرزی گەرما گونجاو نیین، جگە لەوەی سروشتیان گەرمە، پێویستیان بە کاتی زیاتریشە بۆ هەرسبوون و بە زەحمەت هەرس دەبن.

سەبارەت بە ئەم بابەتە، پسپۆڕان لە پێگەی فەرمیی (تەندروست بە) ئاشکرای دەکەن: ئەو خواردنانەی لە وەرزی گەرما کێشە بۆ کۆئەندامی هەرس دروست دەکەن، پێویستە پارێزیان لێ بکەن، وەک بەهاراتەکان، قاوە، هەموو جۆرەکانی سۆس و هەموو ئەو خۆراکانەی سوور دەکرێنەوە، لەگەڵ چەورییەکان، مرۆڤ تووشی ئەم کێشانە دەکەن.

پسپۆران لەکۆتاییدا جەخت دەکەنەوە، زیادەڕۆییکردن لە خواردنی چەرەزات لەو رۆژانەی زۆر گەرمن و پلەی گەرما بەرزە، دەبێتە هۆی قورسبوونی گەدە و ئەو کەسانەی کۆئەندامی هەرسیان کێشەی هەیە، له وەرزی گەرمادا کێشەکەیان تەشەنە دەکات، بۆیە پزیشکان جەخت دەکەنەوە، پێویستە ئەو کەسانە لە هاویندا پارێز بکەن لە خواردنی خۆراکی قورس.