کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 10/7/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، ته‌نیا له‌ ئاسمانى دهۆك، هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ورى جیاجیا په‌یدا ده‌بن، ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى تۆزوخۆڵیش له‌ سلێمانى هه‌یه‌.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە سبەی یه‌كشه‌ممه‌ 11/7/2021، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌ سلێمانى، كه‌ركووك و هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى تۆزوخۆڵ هه‌یه‌.