گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرایکرد کە هێرشەکانی ئەم دواییەی عێراق و سووریا بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە هەڕەشەی جددین.
جۆن کێربی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییە لە عێراق و سووریا بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانەوە گوتی: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زۆر نیگەرانە لەو هێرشانە و هەڕەشەی جددین، ئێمە بە بەختین، چونکە لەو هێرشانە تەنها دوو کەس بریندار بوون، کێ دەیزانی چی روودەدات ئەگەر کارەکە جیاوازتر بووایە".
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاماژەشی بەوەدا: "ئەوان چەکی کوشندە بەکاردەهێنن، نازانم چی بڵێم تەنها ئەوە دەڵێم ئەمە هەڕەشەیەکی مەترسیدارە".