كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا و و باڵوێززخانەی ئەمریکای کردە ئامانج.

هێرشەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8-7-2021 بە مووشەک کراوەتە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا، کە بارەگای باڵوێزخانە و فەرمانگە گرنگەکانی دەوڵەتی لێیە.

ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە، بڵاوی کردووەتەوە، کە هێرشەکە بە دوو مووشەک کراوەتە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و سیستەمی دژەمووشەکیی باڵوێزخانەکەش یەکێک لە مووشەکەکانی لە ئاسمانەوە تێکشکاندووە.

مووشەکی دووەم، هەروەک ئەو ئاژانسە بڵاوی کردووەتەوە، لە شوێنێکی دیکەی ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتووەتە خوارەوە.

بەپێی زانیاریەکان، بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەوە، کە تا ئێستا زیانە مرۆیی و ماددیییەکانی نازانرێن، باڵوێزخانەی ئەمریکا زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە.