ئەگەر گۆشت ناخۆی ئەم میوەیە بخۆ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەگەر گۆشت ناخۆی ئەم میوەیە بخۆ

 

ترێ یەکێکە لەو میوە تایبەتانەی چەندین جۆر و چەندین رەنگی جیاوازی هەیە، ئەم میوەیە جگە لە تامی خۆشی، هەڵگری شەکری سادەشە، کە هیچ زیانێکی بۆ تەندروستی نییە. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ترێ دەستەبەرکردنی وزەی پێویستی جەستەیە.

بەگوێرەی زانیاریی شارەزایان و پسپۆڕانی گۆڤاری تەندروستیی (سێو)، هەر یەک کیلۆ ترێ بارتەقای دوو کیلۆ گۆشتە و هەموو تایبەتمەندییە بەسوودەکانی گۆشتی تێدایە و خواردنێکی پێویست و باشە بۆ ئەو کەسانەی گۆشت ناخۆن و رووەکخۆرن. جێی باسە، ترێی گەیشتوو دەوڵەمەندە بە:
4 ملیگرام فۆسۆر، 4 ملیگرام مەوادی کانزایی، 75 ملیگرام ئاو، 12 ملیگرام کالسیۆم، 100 گرام ڤیتامینی جۆری A.