کەسایەتییەکی ناسراوی کورد لە رووسیا کۆچی دوایی کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

کەسایەتییەکی ناسراوی کورد لە رووسیا کۆچی دوایی کرد

کەسایەتییەکی ناسراوی گەلی کورد لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 6-7-2021 یوری نەبیۆڤ، سەرۆکی  رێکخراوی ھاوکاری و پشتیوانیی گەلی کورد لە رووسیا، بەهۆی نەخۆشییەوە و لە تەمەنی 68 ساڵیدا، لە مۆسکۆ کۆچی دوایی کرد.

یوری شامێل نەبیۆڤ لە 26-10-1953 لە شاری تەبلیسی پایتەختی جۆرجیا لەدایک بووە. دوای ھەڵوەشانەوەی یەکێتیی سۆڤیەت لە ساڵی 1991، چووەتە مۆسکۆ و لەوێ ژیاوە.

نەبیۆڤ یەکێک بوو لە چالاکوانانی کورد لە یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو و رووسیای ئێستا و خزمەتی دۆزی رەوای گەلەکەی دەکرد.