كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

شوێنى فڕۆكه‌ ونبووه‌ ڕووسییه‌كه‌ ئاشكرا كرا

ئەمڕۆ سێشەممە 6/7/2021، خزمەتگوزاریی فریاکەوتنی رووسی رای گەیاند، فڕۆکەیەکی گواستنەوەی رووسیا، دوای پچڕانی پەیوەندی، کەوتووەتە ناو دەریا و تێک شکاوە.

راشی گەیاند، فڕۆکەکە جۆری (AN - 26)ه‌ و لە نیمچە دوورگەی کامتشاتکا کەوتووەتە ناو دەریا، دوای ئەوەی لە گەشتێکی گواستنەوە لە ناوچەکەدا پەیوەندیی پێوە پچڕاوە و دیار نەماوە.

بە گوێرەی ئاژانسى (RT)ی ڕووسی، خزمەتگوزاریی فریاکەوتنی رووسی دەڵێ: ”تیمەکانی فریاکەوتن و رزگارکردن توانیویانە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە لە دەریای کامتشاتکا لەوپەڕی رۆژهەڵاتی رووسیا دەستنیشان بکەن“.

ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ ڕوو، فڕۆکەکە سەر بە کۆمپانیای گواستنەوەی ناوخۆییە، لە گەشتێکیدا لە شاری (پێترۆپاڤلۆڤسك كامچاتسكى) بەرەو شاری (پالانا) بەڕێوە بووە و ون بووە، کە 28 سەرنشینی هەڵگرتووە، لەناویاندا یەک منداڵ و تیمی فڕۆکەوانی، کە شەش کەسن.