فڕۆكه‌یه‌كى ڕووسى به 28 سه‌رنشینه‌وه، په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه پچڕاوه و له ڕۆژهه‌ڵاتى ڕووسیا دیار نه‌ماوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6/7/2021، میدیا جیهانییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، له شارى (پێترۆپاڤلۆڤسك كامچاتسكى)ى ڕووسیا، فڕۆكه‌یه‌ك له جۆرى (AN - 26) هه‌ڵفڕیوه و 28 سه‌رنشینى تێدابووه، كه له‌و 28 سه‌رنشینه، دوانیان منداڵن، شه‌ش كه‌سیشیان فڕۆكه‌وان و ستافى به‌ڕێوه‌به‌ردنى فڕۆكه‌كه بوون، ئێستا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كان پچڕاوه و دیار نه‌ماوه.
به‌شێك له میدیا ڕووسییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رى هه‌یه فڕۆكه‌كه كه‌وتبێته نێو ده‌ریا، یان كه‌وتبێته سه‌ر زه‌وى و تێك شكابێت، ئێستاش دوو هه‌لیكۆپته‌ر بۆ گه‌ڕان به‌دواى فڕۆكه (AN - 26)ه‌كه ڕاسپێردراون.
له مانگى 5ى ساڵى 2019دا، له مۆسكۆى پایته‌ختى ڕووسیا، فڕۆكه‌یه‌ك ئاگرى گرت و بووه هۆى گیانله‌ده‌ستدانى 41 كه‌س، هه‌روه‌ها له ساڵى 2018دا و هه‌ر له ڕووسیا، فڕۆكه‌یه‌ك دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م له فڕینى، له نزیك مۆسكۆ تێك شكا و 71 سه‌رنشینى تێدابوو و سه‌رجه‌میان گیانیان له‌ده‌ست دا.