كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. لە هەڵەبجە سمیناری "ناخی ژن" بەڕێوەچوو

ڕێكخراوی ژیوای بۆ كولتوور و رۆشنبیری بە هاوكاری لەگەڵ زانكۆی هەڵەبجە، سمینارێكیان لە ژێر ناونیشانی (ناخی ژن) بۆ نووسەر و شاعیر (نەوزاد بابا) ڕێكخست.

كاروان حەسەن، بەڕێوەبەری ڕێكخراوی ژیوای بۆ كولتوور و رۆشنیری، لەمبارەیەوە بە( باسنیوز)راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ ٥ی ٧ی ٢٠٢١، سمینارێکمان لەژێر ناونیشانی (ناخی ژن) بۆ نوسەر و شاعیر (نەوزاد بابا) رێکخست، ئامانج لەم سمینارە خستنەڕووی ناخی ژن و شێوازی بیركردنەوەیەتی".

روونیشیكردەوە: "ئێمە دەمانەوێت ڕێنوێنیی تەواوی كۆمەڵگە بكەین كە ئەو بوونەی هەیە بە ناوی ژن وەك رەگەزێك بیبینێ، وەك خۆی نەك وەكو چەندی، وەكو چۆنی، ئەو قسەی كە دەڵێن ژن نیوەی كۆمەڵە ئەوە لە ڕووی چەندییەوە باسی دەكات، بەڵام لە ڕووی چۆنییەوە ئەگەر ژن لەناو كۆمەڵگە ببەینە دەرەوە بێگومان بۆشاییەکی زۆر گەورە لەناو كۆمەڵگە دروست دەبێت".

گوتیشی: "ژن لە كۆمەڵگەی كوردی هەمیشە پێگەی هەبووە، بۆنمونە عادیلەخان، حەپسەخانی نەقیب و مەستورەخانی ئەردەڵانی، هەروەها لەم سەردەمەش كۆمەڵێك شاعیری ژنمان هەیە، پێگە و ڕۆڵیان هەبووە و هەیە، بۆیە ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاكیانە بە گرنگ دادەنێین و سازكردنیشیان زیاتر بۆ ئەوەیە رۆڵی ژن بەرجەستە بكرێت لە كۆمەڵگە".