مەترسیی بەکارهێنانی ئایپاد بۆ منداڵانی خوار 10 ساڵی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

مەترسیی بەکارهێنانی ئایپاد بۆ منداڵانی خوار 10 ساڵی

 

پسپۆڕان و شارەزایانی بواری پەروەردەی منداڵ، هاوكات پزیشكانیش، هۆشداری دەدەنە بنەماڵەكان، لەمەڕ بەكارهێنانی مۆبایل و ئایپاد لە لایەن منداڵانەوە و جەخت دەكەنەوە، منداڵان لە گشت تەمەنێكدا پێویستە ئەم ئامێرانە کەمتر بەکار بهێنن، بەڵام کاریگەرییە نەرێنییەکانی لهسەر منداڵانی خوار تەمەن 10 ساڵ زیاترە.

پسپۆڕان و شارەزایان لە گۆڤاری تەندروستیی (سێو) ئاشکرای دەکەن: منداڵانی خوار تەمەن دە ساڵی، بە هیچ شێوەیەك نابی رۆژانە زیاتر لە دوو كاتژمێر مۆبایل و ئامێرە زیرەكەكانی تر بەكار بهێنن، چونكە مەترسیی هەیە زیان بە مێشكیان بگەیەنێت و کاریگەریی هەیە لەسەر ئاستی هۆشیاریی منداڵ.