كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

دوو مووشەک ئاراستەی گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا کرا

دوو مووشەک ئاراستەی گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا کرا و بەرپرسێکی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە)ش زانیارییەکان ئاشکرا دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (RT)ی رووسی، شەوی یەکشەممە 4-7-2021، دوو مووشەک لە بنکەی سەربازیی (حەقلولعومەر) لە سنووری پارێزگای دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا، کە گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەمریکایە لە سووریا، کراون.

فەرهاد شامی، بەڕێوەبەری سەنتەری راگەیاندنی هەسەدە بە ماڵپەڕەکەی راگەیاندووە: سەرچاوەی مووشەکەکان دیار نین، کە لە نزیک هێزەکانی هەسەدە لە بنکە سەربازییەکە کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی مرۆییان لێنەکەوتووەتەوە.

ماڵپەڕە رووسییەکە ئاماژەی بە لێدوانی چالاکونان کردووە، کە گوتویانە، ”دەنگی تەقینەوەیەک لە کێڵگەی نەوتی (حەقلول عومەر) بیستراوە، کە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی دوو مووشەک رووی داوە و مووشەکەکانیش لە گوندەوارەکانی مەیادین لە رۆژئاوای رووباری فورات، ئاراستەی ناوچەکە کراون“.