بێخەوی ئەم مەترسییەشی هەیە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پزیشکان و توێژەرانی ئەمریکی لە توێژینەوەیەکی تازەدا بۆیان دەرکەوت، بێخەویی شەوانە ئەگەر زیاتر لە دوو شەو درێژە بکێشێت، مەترسی زۆر بۆ سەر تەندروستی دروست دەکات.

یەکێک لە کێشەکان، کە تووشی مرۆڤ دەبێت، کێشەی پشووتەنگییە و مرۆڤ ناتوانێت بەئاسانی هەناسە بدات، ئەگر بێخەویی لە حاڵەتی کاتییەوە بۆ چەندین شەو بگۆڕدرێت و درێژە بکێشێت، کاریگەریی نەرێنی لەسەر دەمارەکانی خوێنیش دروست دەکات.

پزیشکان لەمیانەی توێژینەوەکەیاندا، کە لەسەر نەخۆشەکان کردوویانە، بۆیان دەرکەوت، تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ 70%ی پەیوەندی بە بێخەوییەوە هەیە.