كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە پەرلەمانی عێراق چەند پێشنیازێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەخرێنە ڕوو

ئەندامێکى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە سەردانى ناوچە سنوورییەکانى هەرێمى کردووە سەبارەت هێرشەکانى تورکیا بۆ ناوچەکە و شەڕی پەکەکە و تورکیا، چەند پێشنیازێکمان داوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان.

د. ناسر هەرکى، ئەندامى لیژنەى ئاساییش و بەرگرى لە پەرلەمانى عێراق بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە کە پێکهاتووە لە ئەندامانى لیژنەى ئاساییش و بەرگرى پەرلەمان لەسەر فەرمانى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق، ناوچە سنورییەکانى هەرێمى کوردستانى لە سنوورى پارێزگاى دهۆک بەسەرکردەوە، کە ماوەیەکى لەلایەن هێزەکانى تورکیاوە هێرشیان دەکرێتە سەر و بەم هۆیەشەوە زیانێکى زۆرى گیانى و دارایی بەر هاووڵاتیانى ناوچەکە کەوتووە"

راشیگەیاند: دواى سەردانە مەیدانییەکەى لیژنەى ئاساییش و بەرگرى پەلەمانى عێراق بۆ ناوچەکانى مەتین و گارە و شیلادزێ، لیژنەکە چەند پێشنیاز و راسپاردەیەکى وەکو ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە دووتوێى راپۆرتێکدا ئامادە کردووە و رادەستى سەرۆکى پەرلەمانمان کردووە، بۆ ئەوەى هەرچى زووە ئەو هێرشانە بۆ سەرخاکى هەرێمی کوردستان رابگیرێن".

ئاماژەى بەئەوەش کرد: "چەندین پێشنیازمان خستووەتەڕوو بۆ چارەسەکردنى کێشەکانى ناوچەکە، لەوانەش قەرەبووکردنەوەى هاووڵاتیانى ناوچەکە و بە شەهید ئەژمارکردنى ئەو کەسانەى سڤیلن و لە ئەنجامى شەڕی تورکیا و پەکەکە لە ناوچەکە شەهیدبوون، هەروەها زیادکردنى هێزێکى دیکەى پاسەوانى سنوورى سەر بە حکوومەتى عێراق لە ناوچەکەدا بەمەبەستى پاراستنى ئاساییشى ناوچەکە".