ئەم گیراوەیە ئارامت دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هەندێک له خواردن و خواردنەکان، یاخود گیراوەکان، کاریگەرییان هەیە لەسەر ئارامکردنەوەی دەمارەکان، بۆ نموونە، کاتێک کووپێک قاوە، یاخود چا دەخۆیتەوە، دەستبەجێ بێتاقەتی و ماندوویەتیت دەڕەوێتەوە و وزەی پێویست بۆ جەستەت دەگەڕێتەوە.

پسپۆڕان و شارەزایانی بواری پزیشکیی کۆن لە وڵاتی هیندستان لەسەر ئەو بڕوایەن، خواردنەوەی چەند گیراوەیەکی گەرم، کاریگەریی ئەرێنیی دەبێ لەسەر ئارامکردنەوەی دەمارەکان، بۆ نموونە، دەتوانی کەمێک زەعفەران لەگەڵ کووپێک ئاوی گەرم تێکەڵ بکەی، پاشان سێ دەنک هێل و دەنکێک دارچین و کەمێک گوڵاوی تێ بکەی و هاوشێوەی چا دروستی بکەی و بیخۆیتەوە، ئەم گیراوەیە 100% وزە بۆ جەستەت دەگەڕێنێتەوە و دەمارەکانیش ئارام دەکات.