راپەرین.. رووداوێکی ھاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

راپەرین.. رووداوێکی ھاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە

ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە، رووداوێکی ھاتوچۆ لە شارۆچکەی حاجیاوا لە سنووری ئیدارەی راپەرین روویدا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەست دا و یەکێکی دیکەش زامدار بوو.

نەقیب عەلی عەبدوڵڵا، گوتەبێژی ھاتوچۆی راپەرین، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "کاتژمێر (7:00)ی ئێوارەی ئەمرۆ رووداوێکی ھاتوچۆ روویدا لە شارۆچکەی حاجیاوا لەسەر شەقامی شەھیدان، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لە دەست دا کە شۆفێری نیسانێک بوو و کەسێکی تریش زامدار بوو کە شۆفێری تۆیۆتا بوو".

راشیگەیاند: "رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلی تایبەت نیسان و تۆیۆتا کراون و بی ئێم دەبڵیو، ھۆکاری رووداوەکەش پابەندنەبوونی شۆفێران بووە بە یاساکانی ھاتوچۆوە".