قەڵادزێ.. کەسێک لە بەرزاییەک کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

قەڵادزێ.. کەسێک لە بەرزاییەک کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوو

ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە، پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، کە ھاووڵاتییەک لە کارگەیەکی غاز لە قەڵادزێ کەوتووەتە خوارەوە و بە سەختی زامدار بووە.

شۆرش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین، بە (باسنیوز) ی راگەیاند: "ئەمشەو هاووڵاتیەک بە ناوی (ش . ر . ر) لەدایکبووی ساڵی 1983 پیشەی کاسب دانیشتووی قەڵادزێ، گەڕەکی کارەبا گەیەندرایه نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ، کە بە گوتەی شایەتحاڵێکی نزیک لە ڕووداوەکە ئەو هاووڵاتییە پاش ئەوەی سەردانی خزمێکی خۆی لە کارگەیەکی غازی شارەکە کردووە لە بەرزایەکی کارگەکە کەوتووەتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە، بەهۆی کاریگەری غازی کارگەکەش بەشێک لە جەستەی سووتاوە".

راشیگەیاند: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و بەهۆی سەختی برینەکەشی هاووڵاتییەکە بەرێکرا بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی".