هەواڵی میدیای یەكێتی و تاقمی ١٦ی ئۆكتۆبەر لەبارەی مووچە درۆ دەرچوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەواڵی میدیای یەكێتی و تاقمی ١٦ی ئۆكتۆبەر لەبارەی مووچە درۆ دەرچوو

مووچەی فەرمانبەران لە كاتی خۆیدا دابەش دەكرێت

هەواڵی میدیای تاقمی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر و میدیای فەرمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی مووچەی فەرمانبەران بەدرۆ كەوتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١، میدیای فەرمیی یەكێتی و میدیای تاقمە خۆفرۆشەكە، دەنگۆی ئەوەیان بڵاو كردەوە كە مووچەی ئەم مانگە دوادەكەوێت و حكوومەتی هەرێمی كوردستان ناتوانێت لەسەر پلانی خۆی بەردەوام بێت و هەموو ٢٥ی مانگێك مووچە دابەش بكات.
دوای چەند كاتژمێرێك، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی بڵاوی كردەوە، سبەی هەینی ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١، دابەشكردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران دەست پێ دەكات و دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەكرێت.
هەر ئەمڕۆ جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جەختی كردەوە كە حكوومەت پابەندە هەر سی رۆژ جارێك مووچە دابەش بكات. گوتیشی: "ئێمە لە هەموو كەسێك زیاتر لە خەمی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانداین".
بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست و چەواشەكارانە سەبارەت بە مووچە لە لایەن میدیای فەرمیی یەكێتی و تاقمی ١٦ی ئۆكتۆبەر لە كاتێكدایە كە چەندان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و بەرپرسانی جۆراوجۆر رایانگەیاندووە، بەهۆی نەگەڕاندنەوەی داهاتی سلێمانی بۆ خەزێنەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لایەن یەكێتییەوە، ناتواندرێت مووچەی فەرمانبەران بە تەواوەتی دابەش بكرێت.