نۆ تیرۆریست لە کەرکووک دەستگیر کران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نۆ تیرۆریست لە کەرکووک دەستگیر کران

هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک نۆ تیرۆریستی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیر دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-6-2021، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا، دەستگیرکردنی ئەو نۆ تیرۆریستەی راگەیاندووە، کە یەکێکیان ژنە.

هەروەک شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاوی کردووەتەوە، ئەو تیرۆریستانە لە دادگای عێراقی داواکراو بوونە، بەهۆی پەیوەندیکردنیان بە داعش و دانانی بازگەی ساختە لەسەر رێگاکان و گەیاندنی خۆراک و سووتەمەنی بە چەکدارانی داعش.