وەزارەتی دارایی بە فەرمی وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شەشی راگەیاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی دارایی بە فەرمی وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شەشی راگەیاند

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شه‌ش ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2021/6/24، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، به‌ هه‌مان میكانیزمى مانگى پێشوو، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شه‌ش ده‌كرێت و یه‌كه‌م شوێنیش، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌ش ده‌كرێت.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، سبه‌ى هه‌ینى و ڕۆژى شه‌ممه‌ 25 و 2021/6/26، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌ش ده‌كرێت.